پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەدوای ئەو چەند رووداوەی کۆتایی کە بەهۆی تەقینەوەی تەنکی غازی شلەوە روویانداوە، داوا لە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن، بەهیچ جۆرێک ئەو سیستمە بەکارنەهێنن تاوەکو پشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت و هەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "دوای ئه‌و چه‌ند رووداوه‌ی له به‌کارهێنانی سیسته‌می غاز و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێی که‌وه‌ته‌وه، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئه‌و سیستمه و لێکه‌وته‌کانی، سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیریدا، بە هه‌موو جۆرێک کارکردن به‌و سیستمە رابگیرێ."
دەشڵێت، "داواکارین
له هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو کارکردنێک به‌و سیستمی غازه ڕابگرن
و هاوکاری تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزا‌کان و تیمه‌کانی
قائیمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن."
ئەوەشی راگەیاندووە،
"له ئێستاوه تیمه‌کانمان ده‌ستکراوه‌ن بۆ هه‌ر ئیجرائاتێک له‌و بابه‌ته."
ئەوەش دوای ئەوە دێت،
ئەمشەو لە رووداوێکی تەقینەوەی تەنکی غازی شلدا لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی کوڕان
لە پارێزگای دهۆک، بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە،
کە سیانیان خوێندکارن و یەکێکیان ئەفسەری بەرگری شارستانییە و ٢٦ کەسی
دیکە بریندارن.
ئەوەش دووەم رووداوی تەقینەوەی
تەنکی غازی شلە لە هەرێمدا لەماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا و لە رووداوێکی هاوشێوەدا
لە سلێمانی، سیستمی غازی ماڵێک تەقییەوە و بەهۆیەوە ١٤ ئەندامی یەک خێزان گیانیان
لەدەستدا و ١١ی دیکەیان بریندار بوون.
هـ.ئـ