دوای رووداوی تەقینەوەی تەنکییەکی غازی شل لە بەشەناوخۆییەکەی دهۆکدا، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کارکردنی بەو سیستمە لە هەرێمدا راگرت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، "دەبێت بە ھەموو جۆرێک کارکردن بە سیستەمی غاز رابگیرێت و نابێت بە ھیچ جۆرێک بەکاربھێندرێت."
لەلایەکی دیکەوە سامان
بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و بینای
بەشەناوخۆیی لە شاری دهۆک، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە ١٢٢ی تەندروستی دهۆک
بەردەوامن لە وەرگرتن و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی
سوتان."
بەپێی وتەی بەرگری
شارستانی رووداوەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی غاز و تەقینەوەی تەنکی غازی شلەوە بووە و
بەهۆیەوە چوار گیانلەدەستدان و ٢٦ برینداری لێکەوتووەتەوە کە زۆرینەیان
خوێندکارن.
هـ.ئـ