سەردێڕ:

بەرگری شارستانی دهۆک لەبارەی تەقینەوەکەوە روونکردنەوە دەدات

AM:12:23:22/11/2022

13580 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی تانکی غازی LPG بووە و برینداری لێکەوتووەتەوە و گوماندەکرێت کەسێک گیانی لەدەستدابێت.


بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارسانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێشتا نازانرێت خوێندکاری دیکە لە باڵەخانەکەدا ماوە یاخود نا و هێشتا جوڵە لەناو باڵەخانەکەدا دیار نییە.

باسی لەوەشکرد، زیان بەر باڵەخانەکانی نزیک لە رووداوەکە کەوتووە و پەنجەرەکانیان شکاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامە و مەترسی تەقینەوەی دیکە نەماوە.

هـ.ئـ













گەلەری