AM:12:17:22/11/2022
7088 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک بەر لە ئێستا بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی غازەوە لە بەشەناوخۆییەکی کوڕان لە دهۆک پێنج خوێندکار برینداربوون و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا پێنج خوێندکار بریندارن و نازانرێت ئایا خوێندکاری دیکە بریندارە یاخود نا و چەند خوێندکار لە بەشەناوخۆییەکەدا ماون.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و هۆشداریش دەدەن لە ئەگەری تەقینەوەی بتڵی دیکە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە چەندین ماڵ و شوێنی دیکەی رووداوەکە پەنجەرەکانیان شکاوە و بەهێزی دەنگی تەقینەوەکە ستونی کارەباشی خواردکردووە و جامی چەندین ئۆتۆمبێلی شکاندووە.
بەپێی زانیارییەکان پێدەچێت چەند تانکەرێکی غاز لەسەر باڵەخانەی بەشەناوخۆییەکەدا مابێت.
هـ.ئـ