تیمی دیزاینەرانی ئیتاڵی بەنیازن شارێکی جوڵاو لە سەر شێوەی کیسەڵ لەسەر رووبەرێکی ئاوی دروستبکەن کە توانای وەرگرتنی ٦٠ هەزار هاوڵاتی هەبێت.
کۆمپانیای لازارینی دیزاین ستۆدیۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەنیازن دیزاینی شاری بانجیۆس بکەن کە درێژییەکەی ٥٥٠ مەتر و پانییەکەشی ٦٠٩ مەتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، شارەکە ئوتێل و بازاڕێکی ناوەندی و چەند پارک و هێڵی شەمەندەفەری
بچوک لە خۆدەگرێت.
رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردەوە، پڕۆژەکە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی
٢٠٢٣ دەستپێدەکات و بۆ تەواوکردنیشی هەشت ساڵی پێویست دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان کۆی پڕۆژەکە نزیکەی هەشت ملیار دۆلاری تێدەچێت، چونکە
بۆ دروستکردنی شارەکە دەبێت بە رووبەری دوو هەزار پێ دووجا کەناری بۆ دروست بکرێت.
لەبارەی دابینکردنی وزەی پێویستیشەوە، بڕیارە شارەکە چەند کۆمەڵە خانەیەکی
بۆ دابینبکرێت بە ئامانجی بەرهەمرهێنانی وزە لە تیشیک خۆرەوە. هەروەها، هەشت بزوێنەری
کارەبایی بە توانای ١٦ هەزار و ٦٠٠ ئەسپ کاریان پێدەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن لە یەک
کاتدا شارەکە بجوڵێت.
لەبارەی ناوی شارکەشەوە کە ناوی "بانجیۆس"ی لێدەنرێت، ناوەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ کیشوەرێکی کۆن کە پێش ٢٠٠ ملیۆن بۆ ٣٣٥ ملیۆن ساڵ بوونی هەبووە و ناوی
"بانجیا"بووە.