سەردێڕ:

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەرزترین داهاتی مێژووییمان تۆمارکردووە

PM:11:58:12/10/2022

10248 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە هۆکارەکانی گەشەسەندنی ئابووری عێراق و رێگاکانی پاراستنی ئەو گەشەسەندنە دەکات و دەشڵێت، "داهاتیی عێراق بە رێژەی ٩.٤٪ زیادی کردووە و ئەم رێژەیەش مێژووییە."


محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاستی گەشەسەندنی ئابووری عێراق لەم ساڵدا بە رێژەی ٩.٤٪ زیادیکردووە کە بەرزترین ئاستی گەشەسەندنی ئابوورییە لە مێژووی عێراقدا و ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە رێژەی یەک ملیۆن بەرمیل بەراورد بە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاوکات بەرزوبوونەوەی نرخی نەوت بە رێژەی ٤٠٪ هۆکارێکی دیکەی گەشەسەندنی ئابووری عێراقە.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکارێکی دیکەی گەشەسەندنی ئابووری عێراق بریتیە لە چالاکی کەرتەکانی پەیوەندی ژمارەیی و دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی کە بەهاکەی گەیشتووەتە ١٩ ترلیۆن دینار ئەمەش قەرزی نیشتەجێبوون و پشتیوانی لە پرۆژەکان تەرخانکردووە.

باسی لەوەشکرد، لە پێناو پاراستنی ئەم گەشەسەندنە پاشکەوتی بانکی بوونی هەیە کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی یەدەگی بانکی ناوەندیەوە پەیدابووە و ئەمەش پشتگیری لە سەقامگیری ئابووری عێراق دەکات.

دەشڵیت، "رێگایەکی پاراستنی دیکە بریتیە لە بەرزی نرخی نەوت کە داهاتی ساڵانەی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت پێویستە لەسەر وەبەرهێنان لەسەر ئەم داهاتە بکریت لە پێناو دابینکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو، لە کاتێکدا بودجە ٥٠٪ی بەهای بەرهەمهاتووی ناوخۆیی دەنوێنێت و لایەنێکی وەبەرهێنانی ئەم بەرهەمانەش پشتگیری لە کەرتی گەشەپێدانی عێراق دەکات و پارێزگاری لە ئاستی گەشەسەندنی ئابووری دەکات.













گەلەری