سەردێڕ:

حکومەتی عێراق لەسەر داوای نەوەی نوێ نەوتی سپی دەنێرتە هەرێم و نوێنەری حکومەتیش لە بەغدا دەڵێت بەرمیلی بە ٣٠ هەزار دابەشدەکرێت

PM:11:39:12/10/2022

1660 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری بەڵێنە زۆرەکانی حکومەتی هەرێم ماوەی چەند ساڵێکە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا بەشنەکراوە، دوای هەوڵەکانی فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە بەغدا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی ١٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.


فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ رۆژدا حکومەتی عێراقی بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی هەرێم دەنێریت.

دەشڵێت، "بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی تەنها بڕی ٣٠ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت ئەوەش لەکاتێکدایە لە ساڵانی رابردوو حکومەتی هەرێم بۆ ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بڕی ٨٠ هەزار دیناری لە هەر خێزانێک وەردەگرت."

سەرەڕاى دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان بە سامانی سروشتی و هەناردەکردنی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کەچی لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی بەرمیلێک نەوت بە نزیکەى ٣٠٠ هەزار دینارە.

پارتی و یەکێتیش ماوەی چەندین ساڵە ئامادەنین نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکەن.

رۆژی ١٠ ئەم مانگە فراکسیۆنی نەوەی نوێ سەردانی مستەفا کازمی سەۆک وەزیرانی عێراقیان کرد، لەسەر داواکاری فراکسیۆنەکە حکومەتی عێراقی بڕیاریدا نەوتی سپی رەوانەی هەرێم بکات.

جوڵانەوەی نەوەی نوێش دەڵێت، "چەندین ساڵە پارتی و یەکیتی لە بەغدا نەیانتوانیوە هیچ کام لەداواکاریەکانی خەڵک جێبەجێ بکەن و بەردەوام سەرقاڵی وەرگرتنی پارە و پۆست بوون" و باسی لەوەشکردووە، لەبەرامبەریشدا جوڵانەوەکەیان پلە و پۆستی رەتکردەوە و هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی هاوڵاتیان خستوەتەگەڕ.













گەلەری