سەردێڕ:

بارەگای بارزانی لەسەر دروستکردنی پارکێک حکومەتی ماوەبەسەرچووی بە درۆخستەوە

PM:04:18:12/10/2025

1260 جار خوێندراوەتەوە

بارەگای بارزانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی لەسەر دروستکردنی پارکێک لە هەڵەبجە بە درۆخستەوە و دەڵێت "درووستکردنی پارک ئەرکی ئێمە نیە."


دوای ئەوەی رۆژی شەشی ئەم مانگە حکومەتی ماوەبەسەرچوو نوسراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لەسەر ئەرکی مەسعود بارزانی پارکێک بە دیاری بۆ هەڵەبجە دروستدەکرێت و دەست بە ئامادەکارییەکانی دیاریکردنی شوێن و هەرچی تر پێویستە بکرێت.

بەڵام دوای چەند رۆژێک و لە ١١ـی ئەم مانگە بارەگای بارزانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی بەدرۆخستەوە و لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا وتی، دروستکردنی ئەو پارکەی کە باسی لێوەدەکرێت ئەرکی ئەوان نییە و ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە و پێویستە ئەوان خزمەتی ئەو پارێزگایە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن.













گەلەری