سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تویتێکدا داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی دیکەی هاوپەیمانیان دەکات، دەنگ بە کاندیدەکەیان بدەن بەبێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێک بهێنێت.
بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە تویتەری فەرمی خۆی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە هاوپەیمانان و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ وەستانەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و دەنگدان بە کاندیدەکەیان وەک چۆن ئەو کاتەی یەکێتی نیشتیمانی لەکاتە سەختەکاندا لەگەڵ ئەوان بوون، بەبێ ئەوەی بە دیاریکراوی ناوی کاندیدەکەی یەکێتی نیشتیمانی بهێنێت.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق لەسەر هەڵبژاردنی پۆستەکانی
حکومەتی عێراقی و لە ناویاندا پۆستی سەرۆک کۆمار پەیامنێری ئێن ئار تی رایگەیاند، جوڵانەوەی
ئیمتیداد بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەینێ ناکات و هەندێ لایەنی دیکەش هێشتا خۆیان یەکلایینەکردووەتەوە
لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرەلمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستەکانی حکومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ٢٢٢ پەرلەمانتار لەپێناو بەرێوەچوونی کۆبوونەوەکەی
سبەینێ ئامادەی دانیشتنەکەبن و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە رێگەی دەنگدانی نهێنیەوە
دەبێت و پاشان دەنگەکان هەژمار دەکرێت و براوەی یەکەم دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق و
هەر ئەویش سەرۆک وەزیرانی عێراق رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق
لە ماوەی ٣٠ رۆژدا.
باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا پارتی کاندیدەکەی خۆی نەکشادووەتەوە، بەڵام
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستخۆشی ئەوەی لێدەکەن کە کاندیدی پارتی کشێنراوەتەوە و یەکێتیش
رایگەندووە کاندیدی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵحە.
دەشڵێت، "هەوڵدەدرێت هەریەکە لە پارتی و یەکێتی قایلبکرێن لەسەر دیاریکردنی
بەرهەم ساڵح یاخود لەتیف رەشید وەک کاندیدی هاوبەشی هەردوولا."