سەردێڕ:

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم نرخی فرۆشتنەوەی بنەتۆی گەنمی دیاریکرد

PM:09:01:12/10/2022

1284 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیارداوە بە دیارکردنی نرخی فرۆشتنەوەی بنەتۆی گەنمی باوەڕپێکراو بە ٨٠٠ هەزار دینار و دیارکردنی نرخی پاڵپشتیکردنی جوتیارانیش بە بڕی ٢١٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ هەر یەک تۆن.


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە، بڕیاریانداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران وە پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری ژمارە سێ هەزار و ٦٠٥ی وەزارەت لە٦ی٦ی٢٠٢٢ کە کۆی گشتی خەرجی بەرهەمهێنانی بنەتۆی گەنمی باوەر پێکراو کە دەکاتە یەک ملیۆن و ١٤ هەزار و ٧٥٠ دینار.

نرخی فرۆشتنەوەی بنەتۆی گەنمی باوەر پێکراو بە بڕی ٨٠٠ هەزار دینار دیاری بکەن.

هاوکات، دیاریکردنی نرخی پاڵپشتی بۆ جوتیاران بە بڕی ٢١٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ یەک تۆن .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی پاڵپشتی ٢٪ ی بنەتۆی هەرێم لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردن و بە بڕشتکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە فرۆشتنی هەر تۆنێک تۆوی شانداری (گەنمەشامی) بە ٥٠٠ هەزار دینار بۆ ئەمساڵ و نرخی کڕینی هەر تۆنێک دانەوێڵە بە ٤٠٠ هەزار دینار بۆ ئەمساڵ.

حکومەت رەزامەندیشی نیشانداوە بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی شانداری (گەنمەشامی) بە رێژەی ٥٠٪ بۆ ئەمساڵ و تەرخانکردنی پارە بۆی لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا.













گەلەری