سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت وڵاتێکی عەرەبی بکاتە جێگرەوەی روسیا بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتی

PM:08:21:12/10/2022

3224 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا کار لەسەر ئەنجامدانی رێکەوتنێکی ستراتیژی هاوبەش لەگەڵ جەزائیر دەکات بۆ هەناردەکردنی گاز و پڕکردنەوەی جێگەی روسیا و راسپێردراوی وزەی یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، "دەتوانین لە زۆر پرسی دیکەدا لەگەڵ جەزائیر هاوبەش بین."


کادری سیمسۆن راسپێردراوی وزەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دەیانەوێت رێککەوتنی ستراتیژی درێژخایەن لەگەڵ جەزائیر واژوو بکەن بە مەبەستی هەناردەکردنی گاز و هەژمارکردنی جەزائیر وەک هەناردەکارێکی باوەڕپێکراو ئەمەش لەدوای وەستانی هەناردەکردنی گازی روسی بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتی جەزائیر هەناردەکارێکی باوەڕپێکراو و گرنگی گازی ئەوروپایە و پەیوەندی هاوردەکردنی گازی رووسی بە شێوەیەکی یەکجاری و بەبێ کشانەوە راگیراوە و یەکێتی ئەوروپاش ئامانجییەتی لە رێگەی وڵاتی جەزائیرەوە شوێنی روسیا پڕبکاتەوە.

دەشڵێت، "رێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ جەزائیر ئەنجامدەدەین تەنها لە گازی سروشتیدا نا بەڵکو بواری دیکە هەیە بۆ هەوڵدانی نێوان هەردوولامان."

لەلایەکی دیکەوە محەمەد عەرقاب وەزیری وزەی جەزائیر رایگەیاند، هەریەکە لە جەزائیر و ئەوروپا لەسەر هەناردەکردنی گازی جەزائیری بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەپێی گرێبەستە سەرەکییەکان رازیبوون.

دەشڵێت، "وڵاتی جەزائیر هەناردەکارێکی باوەڕپێکراوە و هەموو کاتێک پابەندە بە گرێبەستەکانی هەناردەکردنی گاز و نەوت."













گەلەری