سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک کارتی بایۆمێتری نوێ دابەشکراوە

PM:02:01:12/10/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کارتی بایۆمەتری نوێیان دابەشکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆن باسی لەوەکرد، لە رێگەی ناوەندەکانییەوە تا ٨ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە دابەشکردن، بۆ ئەوەی هەموو دەنگدەران بتوانن کارتی بایۆمەتری خۆیان بەدەستبهێنن و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ـی ١١ دەنگ بدەن.

پێشتریش کۆمسیۆنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن لەدایکبووی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان هەیە.













گەلەری