سەردێڕ:

بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

PM:07:39:12/10/2022

14956 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا بە کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قادر کەرەمی چەمچەماڵ و ژمارەیان لە چوار بۆ پێنج کاتیۆشا بووە.


هەر بە گوێرەی زانایرییەکان، نزیکەی چوار بۆ حەوت موشەک لە جۆری کاتیۆشا لەکێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری ناحەیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ کەوتووەتە خوارەوە و بەپێی وتەی کارمەندانی کێڵگەکە دوو لە مووشەکەکان کەوتووەتە نزیک شوێنی مانەوەی کارمەندەکانی کێڵگەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان موشەکەکان لە نێوان بۆشایی ئەمنی هێزەکانی ئەمنی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە ئاڕاستەی چواڕیانی نەوجول و قەزای خورماتوو کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای کەوتنە خوارەوەی موشەکەکان راستەوخۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر خراوەتە کار و تیمێکی پۆلیسی نەوت و گاز و بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی نزیک ناحیەی قادر کەرەم بە مەبەستی لێکۆڵینەوە چوونەتە کێڵگەکە و دەشڵێت، "هیچ زیانێک گیانی تۆمار نەکراوە."

باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە لایەنی بەرپرس لە رەوانەکردن و هاویشتنی ئەو مووشەکانە نە خراوەتەڕوو.

سۆران محەمەد، چەمچەماڵ


 













گەلەری