PM:06:38:12/10/2022
1396 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکاندا لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەست بەسەر ٨٠٠ ھەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراودا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەددین، دیالە، بەغدا، بابل، بەسرە، نەجەف و ئەنبار دەستیان بەسەر ٢٥ تانکەردا گرتووە کە پڕکرابوون لە نەوتی قاچاغبراو.
راشیگەیاندووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر شەش تانکی گەورەدا گیراوە
کە پڕکرابوون لە نەوتی بەقاچاغبراو.
باسی لەوەشکردووە، ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت دەستگیرکراون و
رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.