PM:05:55:12/10/2022
6528 جار خوێندراوەتەوە
جوڵانەوەی ئیمتیداد رایگەیاند، بەشداری دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار ناکەن و بایکۆتی دەکەن.
جوڵانەوەی ئیمتیداد لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی بە هەمان شێوازی رابردوو بە رێککەوتن و کۆدەنگیی لایەنەکان کاردەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جوڵانەوەکە بڕیاریداوە بایکۆتی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بکات."
ئاماژە بەوەشکراوە،
لەماوەی داهاتوودا وردەکاری زیاتر و هۆکارەکان ئاشکرا دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ
دووشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
دیاریکرد.