وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هۆشداریدا لەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی دەبێتە هۆی گواستنەوەی تووشبوو بۆ نەخۆشخانە ئەگەر ڤاکسین بەکارنەهێنن. دەشڵێت ڤاکسینەکە رێگری لە تووشبوون ناکات بەڵکو نیشانە تووندەکانی کەمدەکاتەوە.
ئەمڕۆ ١٢ـی تشرینی ٢٠٢٥، سەنان غازی، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "کەمپین هەیە لە هەموو سەنتەر و دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ پێدانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی، ئەم ڤاکسینە رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە ناکات، بەڵام تووندیی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە".
وتیشی، تووشبووی نەخۆشیی ئەنفلۆنزا ئەگەر
ڤاکسینەکە وەرنەگرێت، تووشی چەندین ئاڵۆزی دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی گواستنەوەی
بۆ نەخۆشخانە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دروست بکات و لەوانەیە
بگوێزرێتەوە بۆ ژوورەکانی چاودێری چڕ ئەگەر ئەنفلۆنزاکە زۆر مەترسیدار بێت.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە زیاتر تووشی ڤایرۆسی
ئەنفلۆنزا دەبن، بریتین لە بەساڵاچووان و منداڵان و ژنانی دووگیان"، روونیشیکردەوە
کە "وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسەکە دەیانپارێزێت لە کاریگەرییە خراپەکانی
تووشبوون بە ئەنفلۆنزا".
ئەنفلۆنزای
وەرزی نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە ساڵانە بڵاو دەبێتەوە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە
دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی بریتین لە تا، کۆکە، ئازاری جەستە و ماندوێتی، کە لە
هەندێک حاڵەتدا دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزیی مەترسیدار.