PM:05:29:12/10/2022
5848 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گشتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراقی رایگەیاند، بەشەخۆراکی مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو ئامادەکراوە و رێژەی ٣٠٪ی نۆیەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لە کۆگاکان لە ئێستادا ئامادەکراون.
تالب عەباس جێگری بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، هەشتەم سەبەتە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بە رێژەی ٩٠٪ بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادەکراوە و کاردەکەن بۆ بوژاندنەوەی کۆگاکان و ئامادەکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم و دەیەمی ئەمساڵ
ئاماژەی بەوەشدا، سەبەتەی
خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە زەیت و نیسک و برنج و نۆک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە
پێکدێت و ئەم بەشەخۆراکانەش لە شایستە داراییەکانی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی ئەمساڵ
بودجەی بۆ تەرخان دەکرێت و هەر ئەم پڕۆژە یاسایەش بەشەخۆراکی مانگی یەکەمی ساڵی
داهاتوو دابین دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی
٣٠٪ی نۆیەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ ئامادەکراوە لە کۆگاکان هەڵگیراوە و کۆمپانیای
بازرگانی عێراق مەبەستییەتی بە رێژەی ١٠٠٪ ئامادەی بکات پاشان دەست بە دابەشکردنی
بکات.