بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی نرخی زێڕی جیهانی، نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و نرخی هەر ئۆنسەیەک لە ئێستا بە هەزار و ٦٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٣ دۆلار و حەوت سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٣ هەزار و ٧٠٣ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم نرخە نوێیەی زێڕ دوای ئەوە دێت لەماوەی
رابردوودا زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو تا هەزار و ٦٢٠ دۆلار دابەزی بۆ یەک ئۆنسە، بەڵام
دواتر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک تاوەکو هەزار و ٧٢٨ دۆلار رۆشت و دواتر رووی لە
دابەزین کردەوە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی
خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی
زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ٢١ی مانگی رابردوو، لیژنەی بازاڕی کراوەی بانکی فیدراڵی
ئەمریکا بڕیاریدا ڕێژەی سوود بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ بەرز بکاتەوە بۆ مەودای نێوان ٣٪ بۆ
٣.٢٥٪، ئەمەش بەرزترین ئاست بوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ـەوە.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک
بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥٩ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٠٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٦٤ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٣٩٧ هەزار دینارە.