سەردێڕ:

تەندروستی سلێمانی: زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانە

AM:11:35:12/10/2025

900 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی ١٦،٣٧٩ منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و ٢،٥٩٨ منداڵ داخڵ كراون.


ئەمرۆ، یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕێكەوتی (١ بۆ ٣٠-٩-٢٠٢٥) لەنەخۆشخانەی منداڵان ١،٥٩٤ حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و ١٨٥ حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە.

ئەوەشی وتووە، ٤٨٥ منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و ١٥٥ منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و ١٦٩ منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و ١١٣ منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

باس لەوەشکراوە، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری ١٧،٤١١ پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و ٤٧٨ سۆنەر و ١٢٥ ئیكۆ و ٢٩ نازور ئەنجام دراوە و ٤٨٥ تیشك گیراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ وەرزی پایزدا و بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، هاوکات، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پەتایی وەرزیی لەناو هاوڵاتییاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوە بەتایبەتی منداڵان.













گەلەری