سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. یەکەم نەشتەرگەری چاندنی ریخۆڵە بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا

PM:03:55:12/10/2022

1880 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی لاباس لە شاری مەدرید لە ئیسپانیا رایگەیاند، نەشتەرگەری چاندنی ریخۆڵەیان بۆ منداڵێک کردووە کە تەمەنی لە یەک ساڵ کەومتربووە، دەشڵێت، "نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە."


نەخۆشخانەی لاباس لە شاری مەدرید لە ئیسپانیا راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، نەشتەرگەری چاندنی ریخۆڵەیان بۆ منداڵێک کردووە کە تەمەنی لە یەک ساڵ کەومتربووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو منداڵ زۆر باشە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

باسی لەوەشکردووە، منداڵەکە کچە و ناوی ئێمایە و لە تەمەنی یەک مانگییەوە کێشەی کورتی ریخۆڵەکانی هەبووە و بووەتە هۆی تێکچوونی دۆخی جگەر و گەدە و پەنکریاسی ئەو منداڵە.

ئاماژەی بەوەشداوە، خێزانی پیاوێک کە بەهۆی لاوازی دڵیەوە گیانیلەدەستداوە رازیبوون ریخۆڵەی ئەو پیاوە ببەخشنە منداڵەکە.

لایخۆشیەوە دایکی ئێما بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئێما دۆخی تەندروستی باشە و ژیانی بەردەوامە.













گەلەری