سەردێڕ:

ئێران: رێگە نادەین هیچ هێزێک ئاسایشی نیشتمانیمان بکاتە ئامانج

PM:02:10:12/10/2022

1712 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی ئەنجامدا رایگەیاند، رێگە نادەن ئاسایشی نیشتمانیییان بکرێتە ئامانج.


ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە حسین عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کاسرین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەنجامداوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، عەبدوڵڵاهیان باسی لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی کردووە و رایگەیاندووە لایەنی سەیری کارەکە لەوەدایە کە کاتێک لە ئەورووپا دەستوەردان دەکرێت لە یاخیبوونەکاندا کارێکی باشە، بەڵام لە ئێران دەبێتە دەستوەردانی توند لە خۆپیشاندەران وتوشیەتی، "رێگە نادەین لە ناوەوە و دەرەوە هیچ هێزێک ئاسایشی نیشتمانییمان بکاتە ئامانج''.

باسی لەوەشکردووە، یاساکانی ئێران رێگەیان بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە داوە و دۆخی ئەوانەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە ساز دەکەن جیاوازە لەوانەی ئاسایشی وڵات، سەر و ماڵی خەڵک دەکەنە ئامانج.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لە بارەی پێشخستنی پەیوەندییەکان و سەرلەنوێ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی.













گەلەری