سەردێڕ:

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەلیکترۆنی بەریتانیا: چین بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی جیهان

PM:12:07:12/10/2022

4440 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگریی ئەلیکترۆنی بەریتانیا "GCHQ"، بانگەشەی ئەوە دەکات کە زیادبوونی هێزی ئابووری و کاریگەریی چین لە بواری تەکنەلۆجیادا بووەتە "هەڕەشەیەکی ئەمنی کە داهاتووی جیهان دیاریی دەکات".


جێرمی فڵامین بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگریی ئەلیکترۆنی بەریتانیا لە میانی بەشداریکردن لە دانیشتنێکی "ئەنیستیتوی خزمەتگوزاری شانشینی یەکگرتوو" داکۆکی لەوە کرد کە پەکین هێزی ئابووری و تەکنەلۆجیی بە مەبەستی دروستکردنی گوشار و زیادکردنی کۆنترۆڵکردن و کاریگەری دانان لە دەرەوە بەکار دەهێنێت.

فڵامین بە ئاماژەدان بەوەی کە چین "هەوڵ دەدات لە رێگای شێوەدانەوە بە تەکنەلۆجیای سیستەمی ژینگەیی ئیمتیازی ستراتیجیی دیکە لە جیهان بە دەست بهێنێت"، وتی، "ئەو هەنگاوانەی دەوڵەتی چین دەینێت بە پاڵنەری سیاسی لە بواری تەکنەلۆجیادا کێشەیەکە پێویستە بەپەلە تاوتوێ بکرێت. ئەم هەنگاوانە پێناسەی ئاسایشی نیشتمانی دەگۆڕن و واتایەکی زۆر فراوانتر لەخۆ دەگرن. ئیدی تەکنەلۆجیا تەنها بواری دەرفەت، رکابەری و هەماهەنگی نییە، بەڵکو بووەتە بوارێکی جەنگی بەرەنگاربوونەوەی بەها کۆنترۆڵکراوەکان و کاریگەری".

بەڕێوەبەری دامەزراوەی هەواڵگری ئەلیکترۆنی بەریتانیا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە تاکە پارتی دەسەڵاتدار لە چین هەوڵ دەدات دانیشتووانی چین کۆنترۆڵ بکات و وای دەبینێت وڵاتانی دیکەیش لەوانەن کە بە "رکابەری یان کڕیاری بە توانا، بە هەڕەشە کردن، هەڵخەڵەتاندن بە بەرژەوەندی و ناچارکردن، دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە چین بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتر هەوڵ دەدات ژێرخانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی دابەش بکات، گوتی: "چین کە سیستەمی مانگی دەستکردی BeiDou وەک رکابەری GPS پێش خستووە کە لە سەرتاسەری جیهان بەکار دەهێندرێت، توانای شکاندنی مانگی دەستکردی بەهێزی هەیە و ئەمەیش بۆ رێگەگرتن لە گەیشتنی ئەو وڵاتە بە مانگی دەستکرد بەکار دەهێنێت کە لە جەنگدایە لەگەڵیان".













گەلەری