AM:10:17:12/10/2025
660 جار خوێندراوەتەوە
لەمڕۆوە، سایلۆى شێخان ده‌ست به دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى ئەو جوتیارانە ده‌كات کە له مانگى شەشی ئه‌مساڵ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆ كردووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، به‌پێی ئاگادارییه‌کی سایلۆی شێخان، ئه‌و جوتیارانه‌ی كه له رۆژانى ١٣ و ١٤ـى مانگی حوزه‌یرانى ٢٠٢٥، گه‌نمیان راده‌ستكردووه، پارەکانیان دابەشدەکرێن.
هەروەها، پێویستە
جوتیاران خۆیان بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان ئاماده‌بن و كارتی نیشتمانیشیان پێبێت،
پارە وەرگرتنه‌كه‌یان لە بانقیTBIیە لە سه‌نته‌ره‌ى پارێزگاى دهۆک.
پێشتریش سایلۆى
رۆڤیا به‌شێكى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌ى دابه‌ش كردبوو، کە له‌و
جوتیارانە بوون گه‌نمى راده‌ستكراویان له ٥٠ تەن کەمتر نه‌بوو.