سەردێڕ:

نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆمارکرد

AM:11:04:12/10/2022

2348 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمارکرد.


پاش ئەوەی لە دانیشتنی کۆتاییدا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەی نۆیەم واتە ئەم کابینەیەی پەرلەمان کرد. نەوەی نوێ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و بە پێچەوانەی یاسا ناوی هێنا.

ئەمڕۆش لە دادگای فیدڕاڵی عێراق نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمارکرد دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم کابینەیە.

لە ماوەی رابردوودا نەوەی نوێ رایگەیاندبوو، کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە و مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ باسی لەوەکرد، "ئەو موچەیەی دوای ئەو وادەیە بدرێتە پەرلەمانتاران حەرامە."
لە ٦ی مانگی تشرینی دووەم واتە مانگی ١١ی ئەمساڵ تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بە کۆتا دێت و وادەی یاسایی خۆی تەواو دەبێت، مانگێ بەر لە تەواوبوونی وادەی یاسایی پەرلەمانیش، دەبێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و هەموو کارەکانی پەرلەمان بەکۆتا بهێندرێت، بەو پێیەش، دبەوو لەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرایە. بەڵام هێشتا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارانەکراوەتەوە، لەکاتێکدا دەبێت شەش مانگ بەر لە هەڵبژاردنەکان کۆمسیۆن کارابکرێتەوە بۆ تەواوکردنی کاری یاسایی خۆی.

 













گەلەری