سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەنجامەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم رادەگەیەندرێت

AM:10:46:12/10/2022

3988 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمیر ١ی دواى نیوەڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت.


بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاکان رادەگەیەنرێت.

لە هەرێمی کوردستان خوێندن لە چەند قۆناغێک پێکدێت و دوای دایەنگە و باخچەی ساوایان، قۆناغی سەرەتایی دێت کە شەش قۆناغە و خوێندکار لە ماوەی شەش ساڵدا تەواوی دەکات، دواتر قۆناغی ناوەندی کە سێ ساڵە و قۆناغی ئامادەیی کە سێ ساڵە، خوێندکار دەتوانێت لە دوای قۆناغی ٩، بچێتە پەیمانگاکانی سەر بە وەزرەتی پەروەردە، یاخود خوێندنە پیشەییەکانی سەر بەو وەزارەتە.

ئەگەر خوێندکارێک هەر ١٢ قۆناغەکە تەواوبکات، ئەوا دەتوانێت فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕبکاتەوە. ساڵانە لەگەڵ تەواوبوونی ساڵی خوێندن و راگەیاندنەکانی ئەنجامەکانی پۆلی ١٢، پاش ئامادەکارییەکان زانکۆلاین؛ کە وێبسایتێکی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی سەر بە خوێندنی باڵایە، چالاک دەبێت و پاش پۆلێنکردنی خوێندکارەکان، لە هەمان وێبسایت ئەنجامی وەرگرتنیان رادەگەیەندرێت.

هـ.ئـ













گەلەری