سەردێڕ:

پسپۆڕێکی تەندروستی هۆشداری لە پێدانی دەرمان بە منداڵان دەدات

AM:09:54:12/10/2022

1704 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی تەندروستی ئەڵمانی هۆشداری داوە لە پێدانی بڕی ژەمی دەرمانی زیادە بە منداڵەکان چونکە ئەگەری هەیە کاریگەری لاوەکی هەبێت و رەنگە لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە دروست بکات.


پسپۆڕە ئەڵمانییەکە کە ناوی هانز یورگن نینتفیتشە رایگەیاندووە، قەترەی لووت پاککەرەوە کە ماددە چالاکەکانی "زایلۆمیتازۆلین" یان "ئۆکسیمیتازۆلین"ی تێدایە، پێدانی ژەمی زیاد لە پێویستیان لەوانەیە ببێتە هۆی گرژببوون و تەنگەنەفەسی و تەنانەت کۆماش بۆ منداڵەکە.

دەشڵێت، "لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە بڕی دیاریکراو بە منداڵەکە بدرێت و دایک و باوکیش پەیوەست ببن بەوەی کە پزیشک بۆ منداڵەکەیان دیاریکردووە."

باسی لەوەشکردووە، پێویستە بزاندرێت کە نابێت قەترەی لووت لەدوای هەفتەیەک لە هەڵپچرینی بەکاربهێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوانەش دەرمانەکانی دژە سكچوون و رشانەوە وەک "دیفینهایدرامین یان دایمینهیدرینات" ئەگەر منداڵێک ژەمی زۆر بخوات، ئەوا کاریگەری لاوەکی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی دروست دەکات.

ئەوەشێ خستووەتەڕوو، پێویستە دایک و باوکان بەتوندی پابەند بن بەو ژەمە دەرمانەی کە لەسەر رەچەتە و پزیشکەکە بۆ منداڵەکەیانی دیاریکردووە.













گەلەری