PM:05:55:11/10/2025
932 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە و تا ئێستا کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون. دەشڵێت، هەر هەواڵێک بڵاودەکرێتەوە لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دوورە لە راستییەوە".
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتی، تا ئێستا کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی ١٢ـی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی تەواوبوونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی
راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەینەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک
لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین
دوورە لە راستییەوە".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتیشی، "داوا لە دەرچوان دەکەین بۆ وەرگرتنی
هەواڵی راست لەبارەى کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت".