سەردێڕ:

ئەم نیشانانە ئاگادارت دەکەنەوە لە کەمیی ڤیتامین B6 لە جەستەتدا

AM:08:51:12/10/2022

3592 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین B6 یان پایرۆدۆکسدین یه‌کێکه‌ له‌و ڤیتامینانه‌ی له‌ ناو ئاودا ده‌توێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌شی مرۆڤ توانای کۆکردنه‌وه‌ی نیه‌ و پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی خۆراکه‌وه‌ وه‌ربگیرێت.


دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین B6 لە جەستەدا کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:

۱. سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ.

۲. که‌مخوێنی.

۳. خه‌مۆکی.

٤. بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.

٥. په‌رکه‌م و فێ لێهاتن، به‌رده‌وام بوونی گه‌شکه‌ و فێ له‌ مناڵان هه‌رچه‌نده‌ ده‌رمانی دژه‌په‌رکه‌میش وه‌رگرێت.

٦. هه‌وکردنی زمان و لێو و قڵیشانی لێو.

۷. سه‌ر لێ تێکچوون و شت بیرچوونه‌وه‌.














گەلەری