PM:12:57:11/10/2022
2224 جار خوێندراوەتەوە
داواکاری گشتی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەی هێڵەکانی نۆرد ستریم دوو دەکات كه غازی ڕوسیا له ڕێگهی دهریای باڵتیك دهگوازنهوه بۆ ئهڵمانیا و دەشڵێت، بەڵگەی تەواو هەیە کە هێڵەکان لانیکەم بە دوو تەقینەوەی ئەنقەست زیانیان پێگەیشتووە.
وتەبێژی دەسەڵاتی داواکاری گشتی فیدراڵی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە دژی کەسانی نەناسراو دەستپێکردووە بە گومانی ئەوەی بە ئەنقەست تەقینەوە و تێکدانی ئەو هێڵانە کراوە.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەری هەیە تەقینەوەکە لەڕێی بەکارهێنانی
تەقەمەنیەوە دروستبوبێت ئەوەش تێکدانی نایاساییە و فەرمانگەی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی
و پۆلیسی فیدراڵی راسپێردراون بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوودا چوار شوێنی دزەکردن
لە دوو هێڵی نۆرد ستریم دوو لەژێر ئاودا دۆزرایەوە و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بڕێکی
زۆر غاز لەو شوێنانە دەرچوو وڵاتانی رۆژئاواش وەک سزای روسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا لێکیاندایەوە
و روسیایان بەو کارە تۆمەتبارکرد.