سەردێڕ:

ئێران بڕی هەناردەی غاز بۆ عێراق زیاد دەکات

PM:12:48:11/10/2022

1152 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردنی غازی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند، بڕی هەناردەی غاز بۆ عێراق زیاد دەکات. دەشڵێت، "لەم ساڵدا بڕی هەناردەکراوی غاز بۆ عێراق زیادکراوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری محەمەد رەزا جولائی بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردن لە کۆمپانیای غازی نیشتیمانی بڵاویکردەوە، شاندێکی شارەزایانی بواری کارەبای عێراق سەردانی ئێران و ئەو کۆمپانیاییەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەمساڵدا بڕی هەناردەکراوی غاز بۆ عێراق زیادیکردووە، چونکە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق ستراتیجین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ساڵانە چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئێران و عێراقدا بۆ دابینکردنی غاز ئەنجامدەدرێت، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا کێشە هونەریی و بەگەڕخستەنکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردن لە کۆمپانیای غازی نیشتیمانی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد، پشکنینەکان بۆ هەردوو بەشی هونەری و بەگەڕخستن کراون و دەرکەوتووە بۆ ئەمساڵیش غازی پێویست بۆ عێراق دابیندەکەن و هیچ کێشەیەک لەبەردەم هەناردەکردنی غازدا نییە و غازی پێویست بۆ شەش مانگی داهاتوو بەردەستە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە عێراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و لەماوەی رابردووشدا چەند جارێک بەهۆی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان، ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرت.













گەلەری