سەردێڕ:

دەرباز کۆسرەت: ناوچەکە لە گۆڕانکاریدایە و ئامانجمانە زوو حکومەت پێکبهێنرێت

PM:05:33:12/03/2025

4048 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، ئامانجیانە زوو حکومەت پێکبهێنرێت، چونکە ناوچەکە بەگشتی لە گۆڕانکاریدایە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش باسی لەوەکرد، گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بەردەوامە و گرنگە کاتی زیاتر بدرێت بە گفتوگۆکان لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بەرەو پێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیەوە و پێیان باشە لە زووترین کاتدا حکومەت پێکبهێندرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە و هێشتا کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بەردەوامە بۆ دابەشکردنى پۆستەکانی حکومەتى نوێ.













گەلەری