AM:09:22:11/10/2022
2944 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، رێکخراوێکی ناحکومی ئەمریکا شەش کەمپی ئاوارەکانی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نۆژەنکردووەتەوە. دەشڵێت، "رێکخراوەکە شوێنی داڵدەدان و مانەوەی بۆ چوار هەزار خێزانی ئاوارە دابینکردووە."
ئەمڕۆ سێشەممە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رێکخراوی ناحکومی پیس ویندز بەھۆی دابینکردنی تێچووی دارایی لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە شوێنی داڵدەدان لە چوار کەمپی پەنابەران لە پارێزگای ھەولێر و دوو کەمپی پەنابەران لە پارێزگای دھۆک نۆژەنکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆی گشتیدا ئەو ھاوبەشییەی حکومەتی ئەمەریکا و رێکخراوی
پیس ویندز یارمەتی چوار هەزار خێزانی پەنابەری داوە بە دابینکردنی شوێنی پارێزراو
بۆیان و پاراستنی کەرامەت و ئاسایشیان.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆژەکە تیشک دەخاتەسەر کەسانی خاوەن
پێداویستی تایبەت و بەتەمەنەکان و ئافرەتە دووگیانەکان و ئەوانی دیکە.
دەشڵێت، پەنابەران دەخاتەسەر کار بۆ ھاوکاریکردنی نوێکردنەوەی شوێنی داڵدەدانیان
و پێشکەشکردنی دەرفەتی ئابووری نوێ بۆیان.