هاوپەیمانی فەتح شێوازی حکومەتی نوێی عێراقی خستەڕوو و دەڵێت، "رەوتی سەدر دەکەن بە بەشێک لە حکومەتی نوێ" لەلایەکی دیکەشەوە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، داوکاری فەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کراوە.
عەلی فەتلاوی ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بەپێی دەنگی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق گەیشتون بە دیاریکردنی شێوازی حکومەت، هاوکات حکومەتی نوێی عێراق بە شێوازی حکومەتی رەزامەندی هاوپەیمانی خزمەتگوزار کاردەکات.
دەشڵێت، "حکومەتی نوێی عێراق هەموو فراکسیۆن و حزبەکان کۆدەکاتەوە و
گرنگی بە جیاوزی لایەنەکان نادات."
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ حکومەتێک بەبێ بوونی پاڵپشتی سیاسی و پەرلەمانیی سەرکەتوو
نابێت، هەر لەبەر ئەوەشە هاوپەیمانی فەتح دەیانەوێت گرەنتی سەرکەوتنی حکومەتی نوێی
عێراق لە رێگەی بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکەن بکەن، بۆ ئەوەی هەندێک لە لایەنەکان
بەربەست لەپێناو شکستهێنانی حکومەت دانەنێن.
لەبارەی رەتکردنەوەی گفتوگۆ و رێکەوتنی لایەنەن سیاسیەکان لەلایەن رەوتی
سەدرەوە ئەوەی خستەڕوو، کاردەکەن تاوەکو بگەن بەوەی رەوتی سەدر بکەن بە بەشێک لە
حکومەتی نوێی عێراق.
لەلایەکی دیکەشەوە، ثائر مخیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی
رایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەکی فەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی
دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق لە دوای مەراسیمی چلەی حوسوینی پێگەیشتووە و دەشلێت،
"ئەم داواکارییە لەلایەن ١٩٠ ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکانەوە ئاڕاستەی
سەرۆکی پەرلەمان کراوە."
باسی لەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان پەیوەستە بە سیستەمی ناوخۆیی لە دیاریکردنی
وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە پێیی داواکاری فەرمی ئاڕاستەکراو بۆی.