لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا، نرخی زێڕیش گران بوو و لە بازاڕەکانی هەرێم هەر مسقاڵێک هەشت هەزار دیناری دیکەی چووەسەر و مسقاڵێک زێری عەیارە ٢١ بە ٩٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٤٠٧ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر ١٥٥ هەزار و ٩٠٠ دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٩٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت لەکاتێکدا دوێنێ بە ٩٥٥ هەزار دینار بوو.
سەندیکای زێڕنگەرانی
هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و هەشت هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٦٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٢٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٤ بە ٦٤٢ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٢ بە ٥٥٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٩ بە ٤١٣ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠
گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ
و ٢٥٠ گرام زێڕە.
گرانبوونی نرخی
زێڕ لەکاتێکدایە کە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی
هورمز، نرخی نەوتیش بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕی جیهانیی نەوتدا لەبن
١٠٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.