PM:11:37:16/08/2026
15896 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی گەنجێک کوژرا و پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، پۆلیسی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و نزیكه‌ی كاتژمێر ١٠ ئاگاداركراینه‌وه به‌بوونی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود (شه‌قامی ٦٠ مه‌تری) به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی چۆمان عوسمان حسێن له‌دایكبوی ١٩٨١ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دوای گه‌یشتنی
مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستكراوه به‌كاری
لێكۆڵینه‌وه و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه ڕێكخراوه، له‌ئێستادا فه‌رمانی
ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌م ڕوداوه ده‌رچوه به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای
سزادانی عێراقی، هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباراندا به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی
ده‌ستگیركردنیان و راده‌ست كردنیان به‌یاسا".
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت، "هاوڵاتیانی شاری
سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ تۆمه‌تبارێك له دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی
ڕزگاری نابێت".