PM:12:14:14/09/2026
916 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایگەیاند، زیاتر لە ٨٣١ ملیار دینار وەک پارەی مووچەی مانگی هەشت خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لیستی مووچە بڵاودەکەرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، ٨٣١ ملیار و ٦٦٦ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دەشڵێت،
هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ١٢٠ ملیار دیناری وەک
پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی مووچە
بڕیوە.
دارایی
هەرێم باسی لەوەشکرد، بەغدا بڕی زیاتر لە شەش ملیار دینار لە تەمویلی موچەی مانگی
ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی
شارستانی و سەربازی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.