PM:05:28:13/09/2026
3156 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دوا ئاگاداریی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد، کە نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتووە بۆ چاککردنی کەموکوڕییەکانی فۆڕمی حەج و هۆشداری دەدات، کە رۆژی سێشەممە دوا مۆڵەت دەبێت بۆ راستکردنەوەیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دوا ئاگاداریی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد، کە لە رێگەی سیستەمی ناوتۆمارکردنەوە نامەیان بۆ چووە بە مەبەستی راستکردنەوە و تەواوکردنی زانیارییە هەڵە و کەموکوڕییەکانی فۆڕمەکانیان و رایدەگەیەنێت، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دوا مۆڵەت دەبێت بۆ چاککردنی زانیارییەکان.
بەپێی
راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، داوای لە هەموو ئەو هاووڵاتییانە
کردووە، کە لە رێگەی سیستەمی فەرمیی ناوتۆمارکردنەوە نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتووە،
بە زووترین کات کار بۆ راستکردنەوە و تەواوکردنی زانیارییە هەڵەکانیان بکەن.
داواش
لە هاووڵاتییان دەکات، بە هیچ شێوەیەک نامەکانی ئاگادارکردنەوە پشتگوێ نەخەن و
دووبارە پێداچوونەوە بۆ زانیارییەکانیان بکەن، چونکە هەر کەسێک تاوەکو وادەی دیاریکراو
فۆڕمەکەی راست نەکاتەوە، بە یەکجاری مافی بەشداریکردنی لە تیروپشکی ناوی حاجییاندا
دەفەوتێت و لە پرۆسەکە بێبەش دەکرێت.