سەردێڕ:

بە مووشەک هێرشکرایە سەر سنووری سلێمانی

AM:08:45:14/09/2026

912 جار خوێندراوەتەوە

شەوی ڕابردوو بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر کەمپێکی حزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری زڕگوێزەڵە لە پارێزگای سلێمانی و بە وتەی چاوگە ئەمنییەکان هێرشەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:١٠ خوولەک بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی کۆمەڵە، لە ناوچەی زرگوێزەڵەی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

دەشڵێت، ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر شوێنێكی مەدەنییە، بەڵام زیانی مادیی لێكەوتووەتەوە، هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە و سەرجەم دانیشتووانی كەمپەكە سەلامەتن.
لەهەمان کاتدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش ژمارەیەک دەنگ بیستراون و لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانیشدا ئەوە دەردەکەوێت کە لەناوچە سنووریەکانی پارێزگاکە ژمارەیەک مووشەک تەقیونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی بەرپرس زانیاری لەبارەی هێرشەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.


 













گەلەری