سەردێڕ:

بەشیر حەداد: چاوەڕو‌انی موفاجەئە دەكرێت لە گفتوگۆكانی پارتی‌ و یەكێتی

PM:08:04:14/09/2022

6112 جار خوێندراوەتەوە

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕو‌انی موفاجەئە دەكرێت لە گفتوگۆكانی پارتی ‌و یەكێتی لەم رۆژانەدا دەرئەنجامەكان دەبینرێت و وتیشی، "دواى کۆبوونەوەی بارزانی و حەلبوسی رێككەوتن كراوە حكومەتی نوێ دروستبكرێت."


بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە پشکى پارتى لەو پۆستەدا بوو دەشڵێت، "گفتوگۆكان گەیشتوونەتە ئاستێكی پێشكەوتوو لەگەڵ یەکێتی ئەگەر رێككەوتنی سەد لەسەد نەكرابێت، ئەوە نزیكن لە رێككەوتن."

هاوکات، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا رایگەیاند، دوای كۆبونەوەی بارزانی ‌و حەلبوسی‌، رێككەوتن كراوە حكومەتی نوێ دروست بكرێت، چونكە ئەم حكومەتە كاربەڕێكەرە و ناتوانێت دەسەڵاتی حكومەت بەكاربهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوو ئێن ئارتی ئاشکرایکردبوو پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆست و کێشە ناوخۆییەکانیان رێککەوتوون.













گەلەری