سەردێڕ:

بەسڕە؛ بەهۆی لێچوونی غازی ئەمۆنیا زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی

PM:12:51:14/09/2026

688 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند، "بەهۆی لێچوونی غازی ئەمۆنیا لە کارگەی پەینی باشوور لە پارێزگای بەسڕە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکە بریندار بوون".


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی عێراق، تیمێکی تایبەت بە فریاکەوتن و وەڵامدانەوەی خێرا بە ماددە مەترسیدارەکان (CBRN) توانیویەتی ڕووداوەکە کۆنترۆڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە کۆمپانیای دروستکردنی پەینی باشوور، سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، لە ناوچەی خۆڕ زوبێر لە پارێزگای بەسڕە ڕوویداوە.

بەرگری شارستانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ١٠ فەرمانبەر لە ناو کۆمپانیاکە ڕزگار بکەن.













گەلەری