شوێنه‌وارى ماڵى "وەسمان پاشای جاف"پاشاى هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی ٢٠١٤ەوە بڕى ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه تاوەکو دووباره وه‌ک شێوه كۆنه‌كه‌ى دروستبكرێته‌وه، بەڵام ماوه‌ى حەوت ساڵه پڕۆژه‌كه راگیراوه.
پرۆژەی دووبارە دروستکردنەوەی ماڵی وەسمان پاشای جاف جگه له بناغه‌ى کۆشکەکە به‌ردێكى لێ نه‌خراوه‌ته سه‌ر به‌ردێك، ئێسته شوێنه‌كه‌ى ماڵى پاشا بووەته شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاک و وه‌ستانى ئۆتۆمبیل، دیاریش نییه كه‌ى ده‌ست به دروستكردنى ماڵه‌كه‌ى پاشا ده‌كرێت.
كاروان ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى
شوێنه‌وارى هه‌ڵه‌بجه بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو پارەیەی بۆ نۆژەنکردوە
و دروستکردنەوەی ماڵی پاشا پێشتر بۆی تەرخانکراوە بەشێک لە کەرەستەی پێکڕدراوە، بڵام
کەرەستەکان بەسەرچوون و لە ئێستادا ناتوانرێت بەکار بهێنرێن.
دەشڵێت، پێویستە سەر لە نوێ
جارێکی دیکە کۆنوسێکی نوێی و دەرخستەیەکی نوێ بۆ دروستکردنەوەی ماڵی وەسمان پاشا دەربکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆکاری
ئەوەی پڕۆژەکە کەلەپورییە وەک پڕۆژەی دیکە نییە پێویستی بە دوو ساڵ هەیە بۆ ئەوەی
تەواوبکرێت.
به‌پێى هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه
مێژووییه‌كان ماڵی پاشا کە كۆشكى "وه‌سمان پاشاى جافە" له ساڵى ١٩٠١ ده‌ستكراوه
به دروستكردنى و ساڵى ١٩٠٣ ته‌واو بووه، رووبه‌ره‌كه‌شى ٧٨٤ مه‌تر بووه و شێوه
ئه‌ندازه‌یه‌كه‌شى له‌سه‌ر دیزاینی كۆشكه‌كانى سنه و ده‌وڵه‌تى عوسمانى بونیادنراوه،
نه‌وه‌كانى وه‌سمان پاشاش به‌نیه‌تى دروستكردنه‌وه‌ى وه‌ك مۆزه‌خانه‌یه‌ك زه‌ویه‌كه‌یان
به‌خشیووه‌ته حكومه‌ت.
هاوکات، حه‌میده ئه‌حمه‌دموختار
جاف نه‌وه‌ى وه‌سمان پاشاى جاف بە ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، شوێنی خانووە خاوەندارێتییەکەی دراوە بە ئەوان.
دەشڵێت، سەردانی ئەویان
کردووە و ئەندازیارییان هێناوە و نەخشەی بۆ دانراوە بەمەبەستی ئەوەی خانووەکە
دروستبکرێتەوە و بکرێتە مۆزەخانە.
كۆشكى "وه‌سمان پاشاى
جاف" له‌كۆتایى سه‌ده‌ى ١٩ و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ٢٠ حكومى هه‌ڵه‌بجه و ده‌شتى
شاره‌زوور و ناوچه‌ى گه‌رمیانى تێداكراوه، به‌ڵام به‌هۆى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌وه
كۆشكه‌كه به‌ته‌واوى وێران بووه و ماوه‌ى ٢٠ ساڵیشه حكومه‌ت بانگه‌شه و به‌ڵێنى
دووباره دروست كردنه‌وه‌ى كۆشكه‌كه‌ى پاشا ده‌دات، به‌ڵام هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەدراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
نزار کەریم – هەڵەبجە