سەردێڕ:

سەڵاحەدین بەهادین: رێكنەكەوتنی لایەنەکان و پەكخستنی پەرلەمان عێراقى بە بارودۆخێکى نەخوازراو گەیاندووە

PM:03:54:14/09/2022

2328 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەکان و پەكخستنی پەرلەمان هێندەی تر عێراقى بەرەو بارودۆخێکى نەخوازراو بردووە.


سەڵاحەدین بەهادین لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شورای گشتی حزبەکەى لە هەولێر راشیگەیاند، عێراق و ناوچەكە بە بارودۆخی نەخوازراو و هەستیاردا تێپەڕدەبێت، رێكنەكەوتنی لایەنەكان و پەكخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەكەی بەرەو دو رێیان بردوە.

وتیشى، ئێستا لە هەمووكات زیاتر گەلی كوردی موسڵمان پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەكان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەى ساڵێکە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ئەنجامدراوە و بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکان تا ئێستا نەتوانراوە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و کابینەى نوێى حکومەت پێکبهێنرێت.













گەلەری