سەردێڕ:

چۆن خۆت لە ئازاری پشت و مل رزگار دەکەیت؟

PM:03:34:14/09/2022

10944 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕان بۆ چارەسەری ئەو ئازارەش رێنمایی بەو کەسانە دەدەن کە کێشیان زیادە کەمی بکەنەوە، چونکە ئەمە بە یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئازار لە ناوچەی پشت و ملدا دادەنرێت.


زۆرینەمان تووشی ئازاری پشت و مل دەبین بەتایبەت لەکاتی گۆڕانی وەرزەکاندا، چونکە کەشوهەوا دەگۆڕێت و هەندێك رۆژ گەرمە و هەندێکیان سارد ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری ئێسك و ماسولکە و جومگەکانی جەستە و گرژبوونیان.

ماڵپەڕی " بۆڵد سکای" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕۆژانە بە هۆی ئەنجامدانی کاری هەمەجۆر ئەگەری هەیە ئێسکەکان یاخود بڕبڕەی پشت ئازاری پێبگات و ئەمەش هەندێک جار مەترسی دەخاتە سەر ژیانی کەسەکان و یاخود بە قورسی چارەسەر دەکرێت.

لە هەمان کاتدا بەرکەوتنی هەوای گەرم و سارد ڕاستەوخۆ لە دوای یەک وا لەکەسەکە دەکات جومگەکانی توشی هەوکردن ببن و یاخود کەسەکە هەست بە ئازارێکی توند بکات، بۆیە باشتروایە راستەوخۆ لە شوێنێکی گەرمەوە نەچیتە شوێنێکی فێنك بەتایبەت ئەگەر ئارەقت کردبێتەوە.

هەروەها دەتوانیت ئەو راهێنانانە بکەیت کە ماسولکەکانی پشت و مل دەحەوێننەوە و گرژییان کەمدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ساونا و مەساج دوو هەڵبژاردنی باشن بۆ رزگاربوون لەو گرفتە.













گەلەری