بەرەبەیانی ئەمڕۆ چه‌ند ده‌نگێكى به‌هێز له سنوورى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور بیستران و تا ئێستاش نازانرێت ته‌قینه‌وه‌ى درۆنبووه یان كه‌ره‌سته‌ى دیكه‌ى سه‌ربازیی، بەڵام هاوکاتی ئەو هێرشە مووشەکیانە بوو کە ئەمشەو کرایە سەر زڕگوێزەڵە لە سنووری سلێمانی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، كاتژمێر سێى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور، چه‌ند ده‌نگێكى به‌هێزى ته‌قینه‌وه بیستران و هاوڵاتییانیش به باشی گوێبیستی دەنگەکە بوون.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌دیاریكراوى نزیكی كاتژمێر ٣:٣٠ خوله‌ک
چه‌ند ده‌نگێكى به‌هێز له سنوورى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌شتى شاره‌زوور بیستران،
هاوڵاتییانیش بەباشی هەستیان بە دەنگەکە کردووە، به‌ڵام نازانرێت درۆن بووه كه‌وتووەته
خواره‌وه یان كه‌ره‌سته‌ى دیكه‌ى سه‌ربازییه.
باسى له‌وه‌ش
كرد، دەنگ و تەقینەوەکان هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، هەروەها له‌لایه‌ن
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سنووره‌کەشە‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ک بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئەمەش هاوکاتی
هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوە کە کرایە سەر کەمپێکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە
سنووری زڕگوێزەڵە لە سلێمانی.