سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دایاریکرا

AM:11:46:14/09/2022

1856 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلیمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی پێنج بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت و دەشڵێت، "ماوەیەکی تریش دەرماڵەی مانگی شەش دابەشدەکرێت."


پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلیمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی پێنج بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەیەکی دیکە دەرماڵەی مانگی شەشیش دەدریتە خوێندکاران.

باسی لەوەشکرد، زانکۆی سلێمانی داواکاری پێشکەش کردووە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کە رێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر بۆ رەزامەندی خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا خوێندکارانی زانکۆکانی هەریم خۆپیشاندانیان کرد و داوای دەرماڵەی خوێندنیان کرد بەڵام ئاماژ بەوە دەکەن مانگانە لە کاتی خۆیدا وەرناگرن و بڕەکەی کەمە.













گەلەری