سەردێڕ:

بەهۆی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان هاتوچۆ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

AM:11:36:14/09/2022

13752 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی بۆ کاتژمێر ٩ـی بەیانی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە شەقامەکانی سلێماندا قەدەغەیە، دەشڵێت، "ئەو بڕیارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە."


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ئاگادارکردووەتەوە لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی بۆ ٩ـی بەیانی لە شەقامەکاندا هاتوچۆ نەکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو بریارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان دراوە و ئه‌و شۆفێرانه‌ى پابه‌ندى ئه‌م بڕیاره‌نه‌بن تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە یەکەم زەنگی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە خوێندنگەکانی کوردستان لێدرا. 












گەلەری