سەردێڕ:

وێنە.. بۆچی پاشا چارلزی سێیەم بە تەنوورە و گۆرەوی سوورەوە دەرکەوت؟

AM:11:10:14/09/2022

44944 جار خوێندراوەتەوە

پاشا چارلزی سێیەم لە کاتی مەڕاسیمی بەڕێکردنی تەرمی شاژنی دایکی لە کەنیسەی سانت گایەڵزی سکۆتلەندی بە تەنورەیەکی سوری کورت و گۆرەوی سوری درێژەوە و دەرکەوت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرای نایەوە.


پاشا چارلزی سێیەم لە کەنیسەی سانت گایەڵزی سکۆتلەندی بە تەنورەیەکی سوری کورت و گۆرەوی سوری درێژەوە لە مەراسیمی بەر لە بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم دەرکەوت.

رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە ئەو جلانەی پاشا چاڕلس لەبەریکردوون جلی نەتەوەیی وڵاتی سکۆتلەندایە و جلێکی پیاوانەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جلی کلتوری پیاوانی سکۆتلەندا لە تەنورەیەکی چوارگۆشەیی سور و گۆرەویەکی درێژی سوور پێکدێت و لەگەڵی پێڵاوێكی رەشدا.

یەکێک لە شارەزایان بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، پاشای نوێی بەریتانیا وەک رێز ئەو جلو بەرگەی لەبەر کردووە بە هۆشیەوە خۆشەویستی لە ناو سکۆتلەندییەکاندا زیاتر دەبێت.

لە دوای کۆچی دوای شاژنە ئیلیزابێسی دووەم بڕیارە شازادە چاڕلسی سێیەمی کوڕی ببێتە پاشای بەریتانیا.

الملك تشارلز داخل كاتدرائية في إدنبرة

الملك تشارلز الثالث يتقدّم موكب الملكة الراحلة في أسكتلندا (فيديو) - RT Arabic












گەلەری