سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: سورین لەسەر کاندیدکردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

AM:10:08:14/09/2022

1808 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سوورن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران سەرەڕای ئەوەی رەوتی سەدر رەتی دەکاتەوە.


هێشتا قەیرانە سیاسییەکان لە عێراق ئاڵۆزتربوون و عێراق لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ەوە توشی چەقبەستوویی سیاسی بووە.

تائێستاش هیچ دانوستانێکی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری نوێ لەلایەن هێزە سیاسیەکانی عێراقەوە ئەنجامنەدراوە.

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدری رکابەری سەرەکی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات.

لەلای خۆشیەوە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دامەزراندنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەکات پێش ئەوەی هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجامبدرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، گەیشتوون بە چەند رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و سوربوونیان لەسەر محەمەد شیاع سودانی وەک تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

لە هەمان راگەیەندراودا ئاماژەیان بەوەشدابوو، بەردەوام دەبن لە بانگهێشتکردنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆسەر مێزی گفتوگۆ بۆ بە دەستهێنانی مافە دەستوورییەکان و گەڕانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق بۆسەر کارەکانیان و پێکهێنانی حکومەتی خاوەن سەرجەم دەسەڵاتەکان بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە قەیرانی زیادە.













گەلەری