PM:01:32:14/09/2026
512 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەدات کە کۆگای ستراتیژیی گەنم و خۆراک بەشی ١٨ مانگی هاوڵاتییان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لەمساڵدا بەندە بەدابینکردنی نەختینەی دارایی بۆ شایستەی جوتیاران و کۆمپانیاکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرژییەکانی گەرووی هورمز کاریگەرییان لەسەر خۆراک نەبووە و بەغدا ڕێڕەوی هاوردەکردنی کاڵاکانی گۆڕیوە.
وەزارەتەکە دڵنیایی تەواوەتیش دەدات، عێراق کۆگاکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی بەشێوەیەکی ستراتیژی بۆ ماوەی ساڵێک و نیو مسۆگەر کردووە.