وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئەردەن رایگەیاند، بە هۆی داڕوخانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
عامر ئەلسەرتاوی وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئەردەن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە رووداوی داڕوخانی باڵەخانەی لوبێدەی نیشتەجێبوون لە عەممان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا،
تا ئێستا تەرمی سێ لەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەستداوە دەرهێنراوە و تەرمەکانی دیکەس
لە ژێر پەردوداری باڵەخانەکەدان و لە هەوڵی دەرهێنانیدان.
ئەوەشی خستەڕوو،
بەهۆی رووداوەکە حەوت کەس برینداربوون و یەکێکیش لەو بریندارانە دۆخی نا جێگیرە.
ئەمەش دوای ئەوە
دێت، شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانی ئەردەن رایگەیاند، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون
لە عەممانی پایتەخت دارووخاوە.